گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ڤیدیۆ؛ لە کەلار خۆپیشاندەران گەمارۆی مەکۆی گۆڕانیان داوە

2020.12.07 - 21:14
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ لە کەلار خۆپیشاندەران گەمارۆی مەکۆی گۆڕانیان داوە

ناس کورد-

لە قەزای کەلاریش خۆپیشاندان دەستپێکرد و خۆپیشاندەران گەمارۆی مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕانیان داوە و دەیانەوێت بیسوتێنن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند، خۆپیشاندەران داوا لە هەڵسوڕاوانی مەکۆکە دەکەن "چۆڵی بکەن".

رۆژى (2 کانونی یەکەمی 2020) خۆپیشاندان لەدژى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران و خراپى دۆخى دارایی لە سلێمانیەوە دەستیپێکرد و رۆژى دواتر خۆپیشاندانەکە گرژى لێکەوتەوە، کاتێک هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا رێگرى بکەن لە دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان.

رۆژانى دواتر خۆپیشاندان لەچەند ناوچەیەکى دیکەى سنورى پارێزگاى سلێمانى بەڕێوەچوو، رۆژى (6ى کانونى یەکەمى 2020) خۆپیشاندان لە پیرەمەگرون گرژى لێکەوتەوە و خۆپیشاندەران کۆمیتەى یەکێتى یان سوتاند و هەوڵى سوتاندنى بارەگاى پارتیاندا بەڵام لەلایەن پاسەوان و هێزێکى زۆرەوە دورخرانەوە.

رۆژى (7ی کانونی یەکەمی 2020) ژمارەیەک لە خەڵکانى ناڕازیی لە سەیدساق رژانە سەر شەقام و بارەگا حزبییەکانى پارتى و یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو، بیناى قایمقامیەت ئاگریان تێبەردرا.