گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەنراوێک لە مەحمود سەنگاوییەوە لەبارەى ’’وەستانەوەى پێشمەرگە دژی پۆلیس’’

2020.12.07 - 18:20
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە مەحمود سەنگاوییەوە لەبارەى ’’وەستانەوەى پێشمەرگە دژی پۆلیس’’

ناس کورد-

مەحمود سەنگاوى ئەندامى مەکتەبی سیاسی یەکێتى ئەو هەواڵانەى رەتکردەوە کە باس لەوەدەکەن وەک هێزی پێشمەرگە ئامادەن دژ بە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش بوستنەوە بەمەبەستی پشتگیریکردن لە خۆپشاندەران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەحمود سەنگاوى لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، "ئەم جۆرە لێدوانانە کاری میدیا سێبەری و نابەرپرسەکانە و مەبەست لێی نانەوەی ئاژاوە و دووبەرەکیە و دور و نزیک پەیوەندی بە بەندەوە نیيە".

 

دەقی ڕاگەیەنراوە:

کۆمەڵانی خەڵکی بەشەرەفی کوردستان
دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ناوەندە میدیاییەکان
هاونیشتیمانیانی ئەزیز بۆمان ڕوون بووەتەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە بەردەوامی لە چەند میدیایەکی سێبەریەوە کۆمەڵە لێدوانێکی بێ بنەما بە ناوی بەندەوە بڵاو دەکرێنەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئێمە وەک هێزی پێشمەرگە ئامادەین دژ بە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش بوستینەوە بەمەبەستی پشتگیریکردن لە خۆپشاندەران، هەر بۆیە بە پێویستمان زانی بۆ هەموو لایەک ڕوون بێت کە ئەم جۆرە لێدوانانە کاری میدیا سێبەری و نابەرپرسەکانە و مەبەست لێی نانەوەی ئاژاوە و دووبەرەکیە و دور و نزیک پەیوەندی بە بەندەوە نیە و هیچ جۆرە لێدوانێکی لەو جۆرەم نەداوە، هەر بۆیە لامان گرنگە کە هاونیشتیمانیان دڵنیابن کە پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیس هاو پیشە و هاوسەنگەر و تەواوکەری یەکدین و ئامانجیان خزمەتکردن و پاراستنی سەر و ماڵی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە.


لێرەدا بە پێویستی دەزانم کە پاڵپشتی خۆمان بۆ هەر کار و چالاکیەکی مەدەنیانە و ڕیکخراو دەرببڕین کە ئامانج لێی خزمەتکردن بێت بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و داوا و مافە ڕەواکانی هاوڵاتیان و موچەخۆرانی هەرێمەکەمان.


هاونیشتیمانیانمان دڵنیا دەکەینەوە کە ئێمە داکۆکیکارێکی سەرسەختین بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان و داوکارین لێیان کە بە شێوازێکی مەدەنیانە و ڕێکخراو دەنگی نارازی خۆیان بگەیەنن بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دور بن لە کاری تێکدەرانە و هەڵەشە کە خزمەت بە هیچ لایەک ناکات و داواکاریشم لە سەرجەم هێزە ئەمنیەکان کە بە ڕۆحیەتی برایەتی و نیشتیمانیانەوە مامەڵە لەگەڵ خۆپشاندەران بکەن و دور بکەونەوە لە توند و تیژی.
برای دڵسۆزتان
مەحمود سەنگاوی
٢٠٢٠/١٢/٧