کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئێران، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هیوایخواست شەڕ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا هەڵنەگیرسێت. . ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی كردەوە، پاش پێشوازیكردنی لە ئۆلی ماورەر سەرۆكی سویسرا و لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا سەبارەت بە ئەگەری ڕوودانی شەڕی نێوان ئەمریكا و ئێران، ترەمپ ڕایگەیاند: "هیوادارم ئەوە ڕوونەدات". . لێدوانەكەی ترەمپ لە كاتێكدایە كە، ئەمریكا دوو كەشتی فڕۆكە هەڵگری گەورە و چەندین موشەك و فڕۆكەی جەنگی ڕەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردووە و لە ئاوی كەنداودا جێگیری كردوون لە دژی ئێران. . ئەگەرچی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا وتەكانی بەرپرسانی ئەمریكا و ئێران بۆنی شەڕێكی گەورەی لێدەهات، بەڵام لە چەند رۆژی ڕابردوودا سەرۆكی هەردوولا ئەوەیان ڕاگەیاند كە ڕوودانی شەڕ لە نێوانیاندا ئەگەرێكی دوورە. .