ناس کورد-
لە خۆپیشاندانەکەى ئەمڕۆی قەزای چەمچەماڵ، خۆپیشاندەرێک بە گولـلە کوژراوە و دوو خۆپیشاندەری تر بریندار بوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند (7ی کانونی یەکەمی 2020)، خۆپیشاندەرەکە ناوی ئادەم یەحیا و تەمەنی 19 ساڵە و دانیشتوی گەڕەکی ئاشتییە لە چەمچەماڵ، بەپێی زانیارییەکان، لەکاتی گردبوونەوەی خۆپیشاندەران لە بەردەم لقی پارتی تەقەی لێکراوە و کوژراوە، هەروەها دوو خۆپیشاندەری تر بریندار بوون.
پەیامنێری ناس کورد جەختی کردەوە کە لە ئێستادا خۆپیشاندەرانەکە بڵاوەى لێکراوە و هیچ گردبوونەوەیەک نەماوە.