گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

ژمارەیەک ڕاگیراو لە بنکەی پۆلیسی سەیدسادق هەڵهاتن

2020.12.07 - 16:22
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەیەک ڕاگیراو لە بنکەی پۆلیسی سەیدسادق هەڵهاتن

ناس کورد-

خۆپیشاندانەکانی سەیدسادق بەردەوامە و قائیمقامیەتی قەزاکە و بنکەی پۆلیسی سەیدسادق سوتێنراو سەرچاوەیەک لە ناوخۆپیشاندەرانی سەیدسادق بۆ ناس کورد وتی، "هەشت ڕاگیراو لە بنکەی پۆلیسی سەیدسادق هەڵهاتوون".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی سەرچاوەیەک لەناو خۆپیشاندەرانەوە، خۆپیشاندەران دەرگای زیندانییەکەیان شکاندووە، زیندانییەکانیش هەڵهاتوون.

 

 

هاوکات سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی قەزای سەیدسادق (7ی کانونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند، دۆخەکە لە سەیدسادق ئاڵۆزەو خۆپیشاندان بەردەوامە، دوای سوتاندنی بارەگا حزبییەکان قائیمقامیەت و بنکەی پۆلیسی قەزاکەش سوتێنراون.

 

ئەوە سەرچاوەیە لە پۆلیسی سەیدسادق هەڵهاتنی هەشت ڕاگیراو بۆ ناس کورد پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند، "هەموو ئەو کەسانە کە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە ئازاد کراون تاوانەکانیان قورس نییە و ڕەنگە خۆیان بگەڕێنەوە."