گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لاهور شێخ جەنگى و عەممار حەکیم داوایەک ئاراستەى حکومەتى هەرێم و فیدراڵ دەکەن

2020.12.07 - 14:58
App store icon Play store icon Play store icon
لاهور شێخ جەنگى و عەممار حەکیم داوایەک ئاراستەى حکومەتى هەرێم و فیدراڵ دەکەن

ناس كورد-

هاوسەرۆکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان و سەرۆکى ڕەوتى حیکمە کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر چارەسەرکردنى پرسى بەشە بودجەى هەرێم کردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەمیانەى بڵاوکردنەوەى پەیامێکدا لە پەیجى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (7ى کانونى یەکەمى 2020)، لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى ئاشکرا کرد و رایگەیاند "باسمان لە هەستیاریی دۆخی ئێستا و خراپیی گوزەرانی هاووڵاتییان کرد و جەختمان کردەوە لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی پرسی بەشە بودجەی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢١ و دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران. داواشمان کرد حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی کۆتایی بە کێشەکانی نێوانیان بهێنن و هەردوولا پابەندبوونی خۆیان دووپات بکەنەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی یەکجاریی".

 

دەقى پەیامەکەى هاوسەرۆکى یەکێتى:   

 

ئەمڕۆ لە شاری بەغدا چاومکەوت بە برای بەڕێزم سەماحەتی سەید عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانیی. لە دیدارێکدا بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد لەبارەی دوا پەرەسەندن و پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بە تایبەت پرسی بودجەی هەرێم  و هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.

 

باسمان لە هەستیاریی دۆخی ئێستا و خراپیی گوزەرانی هاووڵاتییان کرد و جەختمان کردەوە لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی پرسی بەشە بودجەی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢١ و دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران. داواشمان کرد حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی کۆتایی بە کێشەکانی نێوانیان بهێنن و هەردوولا پابەندبوونی خۆیان دووپات بکەنەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی یەکجاریی.

 

بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد لەبارەی ئەو پڕۆژە نیشتیمانییەی کە لە لایەن ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانیی لە ئارادایە بۆ پرسی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، دوپاتمان کردەوە کە دەبێت زەمینەیەکی لەبار و گونجاو بە ڕازیبونی کۆی لایەنە سیاسییەکان بێتە ئاراوە بۆ سەرکەوتنی ئەو پڕۆسە دیموکراتییە. هێنانە کایەی لێکتێگەیشتنێکی هاوبەشی نیشتیمانیمان بە گرنگ زانی لە نێوان کۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە و سوپاسی سەماحەتی سەید عەممار حەکیم-م کرد کە هەموو کات ئامادەیی دەربڕیوە و هاوڕا بووە لەگەڵ تێڕوانین و بۆچوونەکانمان بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە.