گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیاری ئازادکردنی یەکێک لە تۆمەتبارانی هێرشکردنە سەر ئاسۆس هەردی درا

2020.12.07 - 14:39
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیاری ئازادکردنی یەکێک لە تۆمەتبارانی هێرشکردنە سەر ئاسۆس هەردی درا

ناس کورد- 

یەکێک لەوانەى کە بە هێرشکردنە سەر ئاسۆس هەردی لە ساڵی 2011 تۆمەتبار کرابوو ئەمرۆ لەلایەن دادگاوە بڕیاری ئازادکردنی دەرچوو، ئەندامێکی تیمی پارێزەرانی داکۆکیکار لە ڕێکخراوی DHRD کە بەدواداچوون بۆ کەیسەکە دەکەن، دەڵێت، داوای پێداچوونەوە بە دۆسیەکە دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کارزان فازڵ، پارێزەر لە تیمی داکۆکیکار لە رێکخراوی DHRD کە بەدواداچوون بۆ دۆسیەی هێرشکردنە سەر ئاسۆس هەردی دەکەن (7ی کانونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند، "لەسەر دۆسیەی هێرشکردنە سەر ئاسۆس هەردی، رۆژنامەنوس و نوسەر لە ساڵی 2011 لێکۆڵینەوەکان بەردەوام بووە و ئەمڕۆ یەکێک لەو تۆمەتبارانەی لە دۆسیەکەدا ناوی هاتبوو دوای چەند دانیشتنێکی دادگایی کردنی و نکۆڵی کردنی لە بوونی بەڵگە لەسەر تۆمەتبارکردنی، لەلایەن دادگاوە بەوتەی خۆیان 'بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست' ئازاد کرا و ئێمەش لەسەر ئەو دۆسیەیە داوای پێداچونەوە دەکەین."

 

باسی لەوەشکرد، یەکێک لە تۆمەتبارەکانی دیکە دۆسیەکەی جیاکراوەتەوە و تا ئێستا شوێنی دیاری نەکراوە و چاوەڕواندەکرێت لەمانگی ئاداری ساڵی ڕابردوو دادگایی بکرێت.



رۆژی 29ی 8ی 2011 لەبەردەم نوسینگەی کۆمپانیای ئاوێنە هێرشکرایە سەر ئاسۆس هەردی، رۆژنامەنوس و نوسەرو لە هێرشەکەدا سەری شکێنراو باس لەوەکرا عەمید و پیشمەرگەیەک بە هێرشەکە تۆمەتبارن.