گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

شەممەرى: سەدر پێشوەخت کورد و سوننەکان گەمارۆ دەدات

2020.12.07 - 13:26
App store icon Play store icon Play store icon
شەممەرى: سەدر پێشوەخت کورد و سوننەکان گەمارۆ دەدات

ناس کورد-

سەرۆکى ناوەندى بیرکردنەوەى سیاسى عێراقى رایگەیاند ئامانجى سەدر لە بانگەشەى وەرگرتنى سەرۆکایەتى وەزیران بەشێوەیەکى پێشوەختە ناردنى پەیامە بۆ هێزە سوننە و کوردەکان کە نەچن بۆلاى هێزەکانیتر و کلیلى قۆناغى داهاتوو لاى ئەمە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەرۆکى ناوەندى بیرکردنەوەى سیاسى، د. ئیحسان شەممەرى لەمیانەى وتارێکى شیکاریدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (٧ کانونى یەکەمى ٢٠٢٠), باس لەوە دەکات سەدرییەکان هیچ کات کێشەیان لەگەڵ هەڵبژاردنى پێشوەختە نییە چونکە لەرووى جەماوەرییەوە ئامادەن، بەڵام یەکەمجارە سەدر باس لەبەدەستهێنانى ١٠٠ کورسى بکات لەپەرلەمانى داهاتوو.

 

بەپێى شیکارى شەممەرى کە پێشتر راوێژکارى حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیران بووە، ئامانج لەم هەنگاوەى سەدر جگە لە حساباتى ناوخۆیی ماڵى شیعە، گەمارۆدانى پێشوەختەى هێزە کوردى و سوننەکانە بۆ ئەوەى نەچن بەلاى هێزە شیعەکانیتردا و پێیان دەڵێت کلیلى بەرژەوەندى ئەوان لە رێککەوتندایە لەگەڵ رەوتەکەى ئەو.

 

لەگەڵ کۆتاییهاتنى مشتومڕى بچوککردنەوەى بازنەکانى هەڵبژاردن بۆ ئاستى قەزا لەناو ئەنجومەنى نوێنەران و چەسپاندنى ياساكە، موقتەدا سەدر پرسى بەدەستهێنانى زۆرینەى لەهەڵبژاردن و بەدەستهێنانى سەرۆکایەتى حکومەتى داهاتوى عێراقى فڕێدایە ناو گۆڕەپانى سیاسى و میدیایی عێراق.

 

پێشبینى و خولیاى موقتەدا سەدر بۆ بردنەوەی زۆرێك لە كورسییەكانی پەرلەمانی داهاتوو، لە هەژماری تویتەری (صالح محمد العراقي) و لە زارى وەزیر و بەرپرسەکانیترى رەوتەکەیەوە زیاتر روونکراوەتەوە.

 

بە گوێرەی ئەوەش، سەدرییەكان لە پەرلەمانى داهاتوودا بەتەمای بەدەستهێنانى ١٠٠ کورسین بە پاڵپشتى دەوروبەرى ٥ ملیۆن دەنگ. ئەمەش لە ڕووى تیۆرییەوە، زۆرینەیەکى یەکلایان بۆ پێکهێنانى حکومەت بۆ دەستەبەر دەكات.