گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتی: دەرچەیەك بۆ چارەسەركردنی قەیرانی موچە لە هەرێم هاتووەتە ئاراوە

2020.12.07 - 13:15
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی: دەرچەیەك بۆ چارەسەركردنی قەیرانی موچە لە هەرێم هاتووەتە ئاراوە

ناس کورد-

کۆبوونەوەی یەکێتی و گۆڕان کۆتایی هات و بڕیاردرا سبەینێ سێشەممە هەرسێ لایەنی پێکهێنەری حکومەت لە سەرۆکایەتی هەرێم کۆدەبنەوە، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیش دەڵێت، دەرچەیەك بۆ چارەسەركردنی قەیرانی مووچە لە هەرێم هاتۆتە ئاراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەدوای کۆبوونەوەی یەکێتی و گۆڕان، سۆران جەمال تاهیر، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند، "سبەینێ سێشەممە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەنێوان پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت."

 

وتیشی، "هەوڵەكانمان تەنها بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانە و دەرچەیەك بۆ چارەسەركردنی قەیرانی مووچە لە هەرێم هاتۆتە ئاراوە."

 

هاوکات، عەدنان عوسمان، وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان وتی، "سەرەکیترین تەوەری کۆبوونەوەکەی سبەینێ پرسی بژێوی ژیان و دۆخی هاووڵاتیان دەبێت، چونکە لەئێستادا دۆخی هاووڵاتیان زۆر خراپە."

 

سەبارەت بە ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا، عەدنان عوسمان باسی لەوەکرد، جەختدەکەنەوە لەوەی کە هەرێمی کوردستان پابەندی ڕادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم دەکەنەوە.