گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باسى چییان کرد؟

ناوەڕۆکى کۆبونەوەى لاهور شێخ جەنگى و عەممار حەکیم

2020.12.07 - 13:03
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبونەوەى لاهور شێخ جەنگى و عەممار حەکیم

ناس کورد-

هاوسەرۆکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لە شارى بەغدا لەگەڵ سەرۆکى ڕەوتى حیکمە کۆبوەوە و لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێى دۆخى هەرێم و عێراقیان کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

میدیاى فەرمى یەکێتى لە هەواڵێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (7ى کانونى یەکەمى 2020) بڵاوى کردەوە "كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە لە بەغدا دەستیپێكرد".

 

ئاماژە بەوەش کراوە "ئەمڕۆ (دووشەممە 7-12-2020)، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری بەغدا لەگەڵ عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە كۆبۆوە و لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی هەرێم و عیراق و ناوچەكەو پەیوەندییەكانی یەكێتی و رەوتی حیكمە گفتوگۆیان لەبارەوە كرا".