گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

داواى هەموارکردنەوەى پڕۆژە یاسای تاوانە ئەلەکترۆنییەکان دەکرێت 

2020.12.07 - 12:50
App store icon Play store icon Play store icon
داواى هەموارکردنەوەى پڕۆژە یاسای تاوانە ئەلەکترۆنییەکان دەکرێت 

ناس کورد- 

لیژنەى یاسایى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، چەند بڕگەیەک  لەپڕۆژە یاسای تاوانەکانى ئەلەکترۆنیدا پێچەوانەى مادە دەستورییەکانە و داواش دەکات لەداڕشتنەوەیدا بەشدارییان پێ بکرێت بۆ گەرەنتى کردنى مافەکانى ئازادى ڕادەربڕین.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەهار مەحمود، ئەندامى لیژنەیى یاسایى لە پەرلەمانى عێراق لەلێدوانێکى بۆ ڕۆژنامەى سەباح-ى فەرمى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، (7ى کانوونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند، وڵات پێویستى بەڕێکخستنى شێوازى بەکارهێنانى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەیە چونکە بەو هۆیەوە حاڵەتێکى زۆرى گەندەڵى و بێزارکردنى ئەلیکترۆنى دروست بووە و نەوەى نوێ ئەوانەى کە زۆر ئینتەرنێت بەکاردەهێنن دوچار کردووە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، پڕۆژە یاساکە پێویستى بەگۆڕانکارى لەشێوازەکەیدا هەیە چونکە پێچەوانەى زۆر مادەى دەستورییە بەڵام لیژنەکەیان لەگەڵ یاسایەکدایە کە ئەو بێ سەروبەرییە چارە بکرێت و ڕێکبخرێت بەڵام دەشبێت هەموارکردنەکە بەشێوەیەک بێت پێچەوانەى پرەنسیپەکانى ئازادى ڕادەربڕین و مافەکانى مرۆڤ نەبێت.

 

پێشتر سەرۆکایەتى پەرلەمان داواى کرد ڕەشنوسێکى یاساکە بخرێتە بەردەم  هەر سێ لیژنەى یاسایى و ئاسایش و بەرگرى و کۆمەڵگەى مەدەنى، بۆ ئەوەى بەشێوەیەک ئەو پڕۆژە یاسایە پێشکەش بکرێت و بەشداربن لەهەموارکردنەوەیدا کە لەگەڵ مادە دەستورییەکاندا بگونجێت.

 

ئەوەش لەکاتێدایە لەگەڵ پێشکەشکردنى پڕۆژە یاساى تاوانە ئینتەرنێتییەکان (تاوانە زانیارییەکان) بۆ پەرلەمان کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە  و بەکۆت و بەندکردنى ئازادى ڕادەبرین و بێدەنگکردن و دژە دیموکراتى لەلایەن ژمارەیەک لەچالاکانى عێراقەوە ناوبرا بەتایبەت بەهۆى چەند سزایەکەوە کە لەو پڕۆژەیەدا پێشنیارکراوە کە زیندانى و سزادانێکى مادى زۆرى تێدایە، بەڵام ژمارەیەکیش لەچالاکان پشتیوانى ئەو پڕۆژە یاسایە دەکەن و بەکۆت و بەندکردنى دیموکراتى نازانن.