گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەمنزیکانە

مژدەیەکى خۆش دەربارەى ڤاکسینى کۆرۆناوە 

2020.12.07 - 11:53
App store icon Play store icon Play store icon
مژدەیەکى خۆش دەربارەى ڤاکسینى کۆرۆناوە 

ناس کورد- 

بەرپرسێکى ئەمریکى تایبەت بە دابینکردنى ڤاکسینى کۆرۆنا ڕایگەیاند، ڤاکسینەکانى هەردوو کۆمپانیاى "فایزەر" و "مۆدێرنا"، هیچ کاریگەرییەکى لاوەکییان نییە و بەم نزیکانەش ژیان ئاسایى دەبێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

مونسیف سەلاوى، بەرپرسى تیمى سەرۆکایەتى ئەمریکا بۆ دابینکردنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا (یەکشەممە، 6ى کانونى یەکەمى 2020) بە تۆڕى CBSى ئەمریکى وتووە، ڤاکسینەکانى کۆمپانیاى فایزەر و مۆدێرناش هیچ کاریگەییەکى لاوەکییان لەسەر وەرگرانى نییە.

 

ڕونیشیکردوەتەوە، "پێشبینى ئەوە دەکەین لەمانگى 4 یاخود 5ى ساڵى داهاتوو دواى دابەشکردنى ڤاکسینەکە ژیان ئاسایى ببێتەوە".

 

سەلاوى ئەوەشى ئاشکراکرد، پلانى ئەوەى هەیە چاوى بە جۆ بایدن بکەوێت ئەم هەفتەیە، بۆ ئەوەى لەگەڵیدا گفتوگۆ سەبارەت بە ڤاکسینى کۆرۆنا بکات، پێشبینیش دەکات لە کۆتاییەکانى ئەم مانگە یەکەم قۆناغ بەسەر ئەمریکیەکاندا دابەش بکرێت.