ناس کورد-
وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندن دەکەوێتەسەر دۆخی تەندروستی و ئەگەر دۆخی تەندروستی ڕێگە بگات سەرەتای ساڵی نوێ دەست بە دەوام دەکرێتەوە، بەپێچەوانەوە دەوام ناکرێتەوە و ساڵنامەی نوێ دیاریدەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەدوای کۆبوونەوەی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە لەگەڵ لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی کوردستان، ناوبراو کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (دووشەممە 7ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "ئایندەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەوەستێتەسەر هەڵسەنگاندنی دۆخی تەندروستیی هەرێم و ئێمە گوێ لە بۆچوونەکانی وەزارەتی تەندروستی دەگرین."
وتیشی، پێش ساڵی نوێ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا جارێکیتر کۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی چارەنوسی خوێندن کۆدەبێتەوە و لەوبارەیەوە بڕیاردەدات.
وەزیری پەروەردەی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، "ئێمە پلانمان هەیە بۆ ئەوەی ئەگەر لە مانگی 1ی داهاتوو دەست بە دەوامکردن بکرێتەوە، چی بکەین و چۆن دەستپێبکەینەوە، ئەگەر دۆخی تەندروستی ڕێگە بدات."
باسی لەوەشکرد، "ئەگەریش دۆخی تەندروستی ڕێگەی نەدا دەست بە دەوام بکرێتەوە، ئەوا دەبێت پلانی دیکە دابنێن و بە ساڵنامەی خوێندندا بچنەوە."
ئالان حەمەسەعید ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی دۆخی دارایی هەرێمەوە، بڕیارێک هەیە بۆ کەمکردنەوەی کرێی خوێندن و ئەویش بەپێی پلانێک بڕیاری لێدەدرێت.