گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان’’

لەسەر تەقەکردن لە بارەگای پارتی لە ڕانییە پۆلیس ڕوونکردنەوە دەدات

2020.12.07 - 10:21
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر تەقەکردن لە بارەگای پارتی لە ڕانییە پۆلیس ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

لەبارەی تەقەکردن لە بارەگای پارتی لە ڕانییە، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ڕاستە لە چەند شوێنێک تەقە کراوە، بەڵام نازانرێت لەلایەن کێوە بووە و لە کوێش کراوە، دەشڵێت، تائێستا هیچ کەس سکاڵای لەوبارەیەوە تۆمارنەکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەوی ڕابردوو هیوا گەیلانی، بەرپرسی لقی 11ـی پارتی لە رانیە ڕاگەیاند، "کاتژمێر 8:05ـی شەو، چەند چەکدارێک دەستڕێژی گولـلەیان لە بارەگای لقی11 کردووە، بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە".

 

لەوبارەیەوە شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین (دووشەممە 7ی کانونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی وت، "ڕاستە دەنگی تەقە بیستراوە شەوی ڕابردوو و تەقە کراوە، بەڵام دیارنییە تەقە لە کوێ کراوە و تەقەکەرەکانیش دیار نین."

 

وتیشی، "تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکیش نەهاتووە سکاڵا تۆماربکات و بڵێت تەقەمان لێکراوە."

 

وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشکرد، لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردوو و هێزەکانیان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و لە هەندێک شوێنیش بەدواداچوون دەکەن، بۆ ئەوەی ئەو حاڵەتانە ڕوونەدەن.

 

ماوەی چەند ڕۆژێکە لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان و ناڕەزایی هاووڵاتیان دەستیپێکردووە و شەوی ڕابردوو لە ناحیەی پیرەمەگروون خۆپیشاندەران بارەگای هەریەک لە یەکێتی و گۆڕان سوتێنرا.