گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاندێک دەچێتە بەغدا

لەبارەی بودجەی 2021 شاندێکی جیاوازی هەرێم دەچێتە بەغدا

2020.12.07 - 10:16
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی بودجەی 2021 شاندێکی جیاوازی هەرێم دەچێتە بەغدا

ناس کورد-

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بەمنزیکانە شاندێکی باڵای پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بودجەی 2021 سەردانی بەغدا دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا (دووشەممە 7ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "بەمنزیکانە شاندێکی باڵای پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا لەبارەی بودجەی ساڵی 2021."

 

وتیشی، شاندەکە لە نوێنەری سەرجەم فراکسیۆنەکان دەبێت و بەمەبەستی بەدەستهێنانی پاڵپشتی سیاسی لەگەڵ فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق کۆدەبنەوە.

 

هێمن هەورامی لەبارەی شاندی دانوستانکاری هەرێم باسی لەوەکرد، شاندەکەی هەرێم تایبەتمەندن و بەو کارە و دەسەڵاتی بڕیاردانیان هەیە، بەڵام پێویستیان بە پاڵپشتی سیاسیی لایەنەکان و پەرلەمان هەیە.

 

لەبارەی کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، هێمن هەورامی باسی لەوەکرد، چاوەڕوانی ئەنجامی گفتوگۆکانی شاندی هەرێم و بەغدا-ن تا دەگەنە ئەنجامێک و پێدەچێت لە هەفتەی داهاتوودا دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەبچێت.