گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ناوەڕۆکى کۆبونەوەى وەفدێکى پارێزگاى هەڵەبجە لەگەڵ سەرۆک کۆمار 

2020.12.07 - 08:51
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبونەوەى وەفدێکى پارێزگاى هەڵەبجە لەگەڵ سەرۆک کۆمار 

ناس کورد- 

سەرۆک کۆمارى عێراق لەمیانەى پێشوازیکردن لە وەفدێکى پارێزگاى هەڵەبجە پشتیوانى خۆى بۆ داواکارییەکانى پارێزگاکە دەربڕى و بەڵێنیدا بەدواداچوون بۆ داخوازییەکانیان بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوێکى نوسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆکایەتى کۆماردا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (7ى کانونى یەکەمى 2020) ئاماژە بەوە کراوە، سەرۆک کۆمار ڕایگەیاندوە کە پشتیوانیی خەڵکی ھەڵەبجە دەکات و بەدواداچوون بۆ داخوازییه‌کانیان ده‌کات، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان لەھەوڵدا ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تێکی شایسته‌ی خه‌ڵکی پارێزگاکە بکرێت و ئاوڕ له‌ داواکاری و خواسته‌کانیان بدرێته‌وه‌.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، بەرهەم ساڵح باسى لەوەشکردوە، بۆ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی قه‌یرانی بژێوی هاووڵاتیان و موچه‌خۆران پێویستە سه‌رجه‌م داهاته‌کان بچنه‌وه‌ خەزێنەی دەوڵەت بە ئامانجی خزمەتی خەڵک و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و کۆتاییهێنان به‌ قه‌یرانه‌کان.

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سەرۆک کۆمار هێماى بۆ ئەوەکردوە، کاری ھەرە بەپەلە و لەپێشینە بۆ چارەسەری کێشەی موچە و بژێوی خەڵک کۆتایی هێنانە بەم نەهامەتیانەی ئێستای هاووڵاتیان لە ڕێگای گێڕانەوەی داهات بۆ خزمه‌تی خەڵک و ڕێگریکردن لە زیادەڕۆیی بۆ سەر سامانی گشتی و ئه‌نجامدانی چاکسازی راسته‌قینه‌ له‌ داهات و خه‌رجی.