گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەناردەى سێ جۆر نەوت

وەزیرى نەوتى عێراق باسى رادەستکردنى نەوتى هەرێم دەکات

2020.12.06 - 23:39
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى نەوتى عێراق باسى رادەستکردنى نەوتى هەرێم دەکات

ناس کورد-

وەزیرى نەوتى عێراق هیواى خواست هەرێمى کوردستان پابەندبێت بە راەستکردنى نەوت، ئاماژە بەوەشدەکات وەزارەتەکەى پلانى ئەوەى هەیە سێ جۆر نەوتى خاو هەناردە بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیرى نەوتى عێراق لە وتەیەکدا لە کۆنگرەى نەوت و غاز لە بەغدا (6ى کانونى یەکەمى 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، "هیوامان وایە هەرێمى کوردستان 250 هەزار بەرمیل ڕۆژانە بخاتە سەر هەناردەى نەوت و داهاتەکەى بچێتە سەر بودجە، تائێستاش گفتوگۆکان لەو بارەیەوە بەردەوامن".

 

وتیشى نرخى یەک بەرمیل لە پرۆژە یاساى بودجە بە 42 دۆلار دیارى کراوە، پلانى وەزارەتى نەوت هەناردەکردنى سێ جۆر نەوتە لەسەرەتاى ساڵى داهاتوو، ئەوەش بە ئامانجى زیادکردنى داهات، هەروەها پلانى ئەوەى هەیە تێچوى بەرهەمهێنان کەمبکاتەوە.

 

لەبارەى رێککەوتى ئۆپیک پڵەسەوە، ئیحسان عەبدولجەبار باسى لەوەکرد، عێراق پابەندبووە بە سەرجەم ڕێکەوتنەکانى ئۆپێکەوە چونکە دووەم گەورەترین هەناردەکارى نەوتە و لەبەرژەوەندى خۆیەتى، بەرژەوەندى لە زیادکردنى بڕى هەناردە نییە بەڵکو لە بەرزبونەوەى نرخدایە.

 

هەروەها لەبارەى پیشەسازى غازەوە، وەزیرى نەوت ئەوەى خستەڕوو ئەو پیشەسازییە پێویستى بە سەقامگیرى ئەمنى و سیاسى و کۆمەڵایەتى هەیە، پێویستە پارەى بۆ دابین بکرێت و وەبەرهێنەران و کۆمپانیا جیهانیەکانى بۆ ڕابکێشرێت، حکومەتى ئێستا پشتگیرى تەواوى پێشکەش کردوە لەو بوارەدا و هەموو پێداویستیەکانى بۆ سەرخستنى پێشکەشکردوە.