گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ ئامانج

پارتى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەی لەگەڵ گۆڕان دەخاتەڕوو

2020.12.06 - 23:25
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەی لەگەڵ گۆڕان دەخاتەڕوو

ناس کورد-

وتەبێژى پارتى رایگەیاند، کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ گۆڕان بۆ چەند ئامانجێک بووە و کۆبوونەوەیەکى دۆستانە و ئەرێنى بووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

مەحمود محەمەد لە لێدونێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان (6ی کانونی یەکەمی 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچونى بۆ کردووە رایگەیاند، کۆبوونەوەکەیان بەمەبەست ئامادەکاریی بووە بۆ کۆبوونەوەى سێ قۆڵى رۆژى سێ شەممە کە لەسەرۆکایەتى هەرێم ئەنجام دەدرێت.

 

وتیشى مەبەستێکى دیکە کێشەکانى بەغدا و باشکردنى بژێوى هاوڵاتییان  و هەماهەنگى لایەنەکان بووە لەو بارەیەوە.

 

لەبارەى سەردانى لایەنەکانى دیکە، مەحمود محەمەد وتى ئەو نیازەیان هەیە و دواى کۆبوونەوەى سێ قۆڵى ئەو بڕیارە دەدرێت.

 

شاندێکى باڵاى پارتى ئەمڕۆ گەیشتە سلێمانى و لەگەڵ یەکێتى و گۆڕان کۆبوونەوە.

  

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنوسیدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە لەبارەى کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ یەکێتى وتى "ڕاستە ناکۆکیمان هەیە، بەڵام ئێمە لەگەڵ یەکێتی دوو حزبی جیاواز نین، زۆر شت پێکەوە کۆمان دەکاتەوە.  

  

هاوکات هەردوولا ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و جەختکرایەوە کە ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لەنێوان پارتی و یەکێتی و گۆڕاندا لە سەرۆکایەتی هەرێم ئەنجام دەدرێت.