گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باسى چییان کرد؟

ناوەڕۆکى کۆبونەوەى سەرۆک کۆمارى عێراق و نورى مالیکى

2020.12.06 - 21:10
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبونەوەى سەرۆک کۆمارى عێراق و نورى مالیکى

ناس کورد-

نوسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى کۆبوونەوەى سەرۆک کۆمار و سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەى نوسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (6ى کانونى یەکەمى 2020) ئاماژە بەوە کراوە، سەرۆک کۆمار د.بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە بەغدا پێشوازیکرد لە نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری وڵات گفتوگۆکرا.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە گرنگی بەهێزکردنی سەقامگیری و ئاسایشی وڵات و رەخساندنی کەشێکی لەبار و گونجاو و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داھاتوو بە پاک و بێگەردی دوور لە ساختەکاری و فرتوفێڵ.

 

راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، هەر لە دیدارەکەدا دۆخی ئابوری و تەندروستی وڵات و پێویستی خستنەگەڕی هەوڵی زیاتر و پێویست گفتوگۆی لەبارەوەکرا بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی ئابووری و چارەسەرکردنی لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا لە رووی تەندروستی و ئابووری و زامنکردنی سەلامەتی هاووڵاتیان.