گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆییشاندانەکەى پیرەمەگرون

هەڵوێستى یەکێتى و گۆڕان لەسەر سوتانى بارەگاکان

2020.12.06 - 19:18
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستى یەکێتى و گۆڕان لەسەر سوتانى بارەگاکان

ناس کورد-

میدیاى یەکێتى رایگەیاند، بارەگاى یەکێتى لە پیرەمەگرون بەبێ هیچ روبەڕوبونەوەیەک سوتێنراوە، گۆڕانیش دەڵێت هیچ بارەگایەکیان نییە تا سوتێنرابێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

پێگەى فەرمى یەکێتى بڵاویکردەوە، ژمارەیەك لەهاووڵاتیانی ناحیەی پیرەمەگرون چونە سەر بارەگای كۆمیتەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بەبێ ئەوەی هیچ گرژییەك لەنێوان پاسەوانانی كۆمیتەكە و خۆپیشاندەراندا روبدات، خۆپیشاندەران بارەگای كۆمیتەی یەكێتیان سوتاند.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە "دوای سوتاندنی بارەگای كۆمیتەی یەكێتی، خۆپیشاندەران چونە سەر ناوچەی پارتی، بەڵام لەلایەن پاسەوانانی ناوچەی پارتییەوە بەچەك وەڵامدرانەوەو تەقەیان لێكراو دواتر بارەگای ناوچەكەیان سوتاند".

 

بەڵام بەرپرسى لیژنەى ناوچەى پیرەمەگرونى پارتى رایگەیاند، زیاتر لەسێ کاتژمێرە تەقەیان لێدەکرێت، خەڵکێکى زۆر لەبەردەم بارەگاکە کۆبووەتەوە و تەقەیان لێدەکەن.  

 

لاى خۆیەوە، بازنەی پیرەمەگروونی بزوتنەوەی گۆڕان لە رونکردنەوەیەکەدا رایگەیاند، هیچ مەکۆ و بارەگایەکیان لە پیرەمەگرون نییە تا  سوتێندرابێت.