گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سوپاى پاسداران زانیارى نوێى لەبارەى کوژرانى زانا ئەتۆمییەکە بڵاوکردەوە

2020.12.06 - 16:55
App store icon Play store icon Play store icon
سوپاى پاسداران زانیارى نوێى لەبارەى کوژرانى زانا ئەتۆمییەکە بڵاوکردەوە

ناس کورد- 

سوپاى پاسدارانى ئێران ئاشکرایکرد، لە تیرۆرکردنى موحسین فەخرى زادە گەورە زاناى ئەتۆمى ئێران چەکى ئەلکترۆنى پێشکەوتوو بەکارهێنراوە کە بە مانگى دەستکرد ئاڕاستە کراوە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕەمەزان شەریف وتەبێژى سوپاى پاسداران (یەکشەممە، 6ى کانونى یەکەمى 2020) لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند، ئیسرائیل باش تێدەگات کە کارەکانى دژى ئێران بێ وەڵام نابن، لە چەند ساڵى رابردوشدا ئەوەیان بۆ سەلمێنراوە.

 

ئاماژەى بەوەش کرد، لە تیرۆرکردنى موحسین فەخرى زادە گەورە زاناى ئەتۆمى ئێراندا چەکى ئەلکترۆنى پێشکەوتوو بەکارهێنراوە، ئەو چەکەش لە ڕێگەى مانگى دەستکردەوە ئاراستە کراوە.

 

ڕۆژى (چوارشەممە)ى رابردوش عەلى ڕەبیعى وتەبێژى حکومەتى ئێران ئاشکرای کرد، وەزارەتى ئاسایشى وڵاتەکەى چەند کەسێکى ئاشکراکردوە کە دەستیان لە تیرۆرکردنى فەخرى زادەدا هەبووە، دواى تەواوکردنى لێکۆڵینەوەکانیش سروشتى وەڵامدانەوەى ئەو هێرشە دیارى دەکرێت.