ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى سلێمانى راگرتنى دابەشکردنى نەوتى راگەیاند، تا ئەو کاتەى پۆلیس و ئاسایش رێگری دەکەن لەو ئۆتۆمبیلانەى نەوت بۆ ماڵان وەردەگرن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە نوسراوێکدا بۆ پارێزگارى سلێمانى کە "ناس کورد" بینیویەتى داوایکردووە هاوکارى ليژنه‌كانى دابه‌ش كردنى نه‌وت بکرێت بۆ ڕێگریكردن له ديارده‌ى بيكاب و دووته‌نى كه بونه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى هاووڵاتيانى گه‌ره‌كه‌كان له كاتى دابه‌ش كردنى نه‌وت نه‌توانن به‌شه نه‌وتى خۆيان وه‌ربگرن.
راشیگەیاندووە، له‌و پێناوه‌دا دابه‌ش كردنى نه‌وت له ناوشارى سلێمانى راده‌گرن تا ئه‌و كاته‌ى مه‌فره‌زه‌كانى ئاسياش و پۆليسى هاتوچۆ هاوكارى تيمه‌كانى دابه‌ش كردنى نه‌وت ده‌كه‌ن تاوه‌كو هاوڵاتيان بتوانن به سانايى به‌شه نه‌وتى خۆيان وه‌ربگرن و ئه‌م ديارده‌يه‌ش بنبڕبكرێت.