گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئامارى نوێى کۆرۆنا لەعێراق ’سلێمانى زۆرترین ڕێژەى گیانلەدەستدانى تۆمارکرد’

2020.12.06 - 16:29
App store icon Play store icon Play store icon
ئامارى نوێى کۆرۆنا لەعێراق ’سلێمانى زۆرترین ڕێژەى گیانلەدەستدانى تۆمارکرد’

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە 24 کاتژمێرى رابردوو لە عێراق و هەرێمى کوردستان، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراقدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (6ى کانونى یەکەمى 2020) ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا لە تاقیگەکانى وەزارەتى تەندروستى 1680 توشبووى نوێى کۆرۆنا تۆمارکراوە و 1910 توشبووش چاکبوونەتەوە و تیایدا شارى سلێمانى زۆرترین ڕێژەى گیانلەدەستدانى لەسەر ئاستى عێراق تۆمارکردووە.