گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خواردنی یەک هێلکەی کوڵاو لە بەیانیاندا کاریگەری گەورەی لەسەر تەندروستیت دەبێت

2020.12.06 - 15:35
App store icon Play store icon Play store icon
خواردنی یەک هێلکەی کوڵاو  لە بەیانیاندا کاریگەری گەورەی لەسەر تەندروستیت دەبێت

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەو کەسانەی کە بەدەست نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەمەوە دەناڵێنن پێویستە ڕۆژانە لە ژەمی بەیانیاندا بە گەدەی خاڵی هێلکەیەک بخۆن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "Express"ی بەریتانی کە پشتی بەزانیارییەکانی کۆمەڵەی ئەمەریکی بۆ نەخۆشییەکانی شەکرە بەستووە و "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئاماژە بەوەکراوە، "هێلکەیەک کەمتر لەیەک گرام کاربۆهیدراتی تێدایە و نزیکەی حەوت گرام پرۆتین لەخۆدەگرێت و ڕێژەیەکی باش لە پۆتاسیۆمی تێدایە کە سودێکی تەندروستی باشی هەیە بۆ دڵ و خوێنبەرەکان و جومگەکانی جەستە".

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، " توێژینەوە پزیشکییەکان ئەوەیان سەلماندووە کە خواردنی هێلکە بە شێوەیەکی ڕۆژانە و بەردەوام لەسەر گەدەی خاڵی ئاستی گلۆکۆز لەخوێندا کەمدەکاتەوە بە تایبەتی ئەو کەسانەی کە نیشانەکانی سەرەتای توشبوونیان بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم هەیە ".

 

زانایانی کۆمەڵەی ئەمەریکی بۆ نەخۆشییەکانی شەکرە، ئاماژەی بەوەشکردووە، "خواردنی یەک هێلکە لەژەمی بەیانیاندا دەبێتە هۆکاری تێربوون و ڕێگریکردن لە برسیبوون و خواردنی خۆراکی زیاتر لە کاتژمێرەکانی ڕۆژدا، کە ئەوەش وادەکات ڕێژەی چەورییە زیان بەخشەکان لە جەستەی مرۆڤدا کەمبکاتەوە".