ناس کورد-
کۆبوونەوەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان کۆتایی هات، وتەبێژی پارتیش دەڵێت، ئەوان لەگەڵ یەکێتی دوو حزبی جیاواز نین، بەڵکو زۆر شت کۆیان دەکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنوسیدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (6ی کانونی یەکەمی 2020) دەڵێت، "ڕاستە ناکۆکیمان هەیە، بەڵام ئێمە لەگەڵ یەکێتی دوو حزبی جیاواز نین، زۆر شت پێکەوە کۆمان دەکاتەوە.
هاوکات هەردوولا ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و جەختکرایەوە کە ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لەنێوان پارتی و یەکێتی و گۆڕاندا لە سەرۆکایەتی هەرێم ئەنجام دەدرێت.