گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆنگرەی پارتی دواخرا

کۆنگرەی پارتی دواخرا

2020.12.06 - 14:20
App store icon Play store icon Play store icon
کۆنگرەی پارتی دواخرا

ناس کورد-

ئەگەرچی بڕیار بوو ئەمساڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگرەی خۆی ئەنجام بدات و ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی حزبەکەش دەڵێت، كۆنگرە دەكەوێتە مانگەكانی سەرەتای ساڵی داهاتوو و ئامادەكارییشی بۆ كراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كاكەمین نەجاڕ، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی، بە ماڵپەڕی حزبەکەی راگەیاند، "پارتی ئامادەكاریی تەواوی كردووە بۆ ئەنجامدانی كۆنگرە، بەڵام بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نەمانتوانی ئەمساڵ لە كاتی خۆیدا كۆنگرە ئەنجام بدەین و دواكەوت".

 

وتیشی، "لیژنەی ئامادەكار هەنگاوی زۆری بڕیوە بۆ گرتنەبەری رێكاری ئەنجامدانی كۆنگرە".

 

لەبارەی كاتی ئەنجامدانی كۆنگرەش، نەجاڕ ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارە ساڵی داهاتوو پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگرە بەڕێوە ببات و بێگومان كۆنگرەكەش لە مانگەكانی سەرەتای ساڵی نوێدا دەبێت.