گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەندراوێک لە گروپی 15

گروپی 15ی پەرلەمانی عێراق لەبارەی موچەوە سەردانی سەرۆک کۆمار-یان کرد

2020.12.06 - 13:31
App store icon Play store icon Play store icon
گروپی 15ی پەرلەمانی عێراق لەبارەی موچەوە سەردانی سەرۆک کۆمار-یان کرد

ناس کورد-

گروپی 15ی پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و لەو چوارچێوەیەشدا سەردانی سەرۆک کۆماری عێراقییان کردووە.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا گروپی 15ی پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی عێراق (یەکشەممە 6ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "وەك گروپی 15 هەوڵەکانمان چڕکردووەتەوە بۆ چارەسەری کێشەی موچەی خەڵکی کوردستان و لەو چوارچێوەیەشدا سەردانی سەرۆکایەتیەکانی عیراق و هێزو لایەنە سیاسییەکان دەکەین. "

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوێنێ وەك یەکێک لەهەنگاوەکان سەردانی بەڕێز د.بەرهەم صالح، سەرۆککۆماری عیراقی فیدراڵمان کرد و جەختمان لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی ریشەییانەی کێشەی موچەی هاووڵاتیان کردەوە."

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، "لەدیدارەکەدا تاووتوێی رێوشوێنەکانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کرا، لەنێویشیدا گرنگی چاودێری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هەڵبژاردنەکانی ئایندەدا."