گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری نەوتی عێراق باس لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و وەبەرهێنان لە کەرتی وزەدا دەکات

2020.12.06 - 12:47
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری نەوتی عێراق باس لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و وەبەرهێنان لە کەرتی وزەدا دەکات

 ناس کورد-

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەدایە و حکومەتی عێراقیش پلانی هەیە لە ماوەی داهاتوودا وەبەرهێنان لەکەرتی نەوت و گازدا بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی نەوت وگاز کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (یەکشەممە 6ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، " نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەدایە و لەئیستادا نرخی بەرمیلێک نەوت لەبازارەکانی جیهاندا لەسەرووی 49 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت".

 

وتیشی، حکومەتی عێراق پلانی هەیە لە ماوەی داهاتوودا پاڵپشتیی کەرتی وزە بکات و وەبەرهێنانی نوێ لەو کەرتەدا ئەنجامبدات.

 

وەزیری نەوتی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، کارەکان لە کێڵگەی گازیی "عەکاز" لە ئیستادا ڕاوەستاوە، دەستێوەردانیش لە دەسەڵاتی پێدانی مۆڵەتدانی گەڕی پێنجەم بەکۆمپانیاکانی وەبەرهێنان هەیە.

 

لە ئێستادا نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان به‌رزبووەتەوە و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە زیاتر لە 49 دۆلار و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە زیاتر 46 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

سەرەڕای کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)، نرخی نەوت نەگەیشتووەتەوە ئاستی ڕابردووی، ئەوەش دوای ئەوەی مانگی ئازاری ئەمساڵ، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی 2002ەوە تۆمارکرد، بەجۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

 

بەگوێرەی شیکەرەوە ئابورییەکان و پسپۆڕانی نەوت، هۆکاری سەرەکی ناجێگری نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی شەپۆلی دوەمی کۆرۆنا کە ئاسۆیەکی بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییە ئابورییەکان لەجیهاندا نەهێشتووەتەوە.