گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئافرەتان و ماددەی هۆشبەر

هەرێم؛ 262 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون

2020.12.06 - 11:49
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ 262 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون

ناس کورد-

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی سلێمانی ئاماری چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەمساڵدا زیاتر لە 99 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە و  264 کەسیش بەهۆی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون، لەوانەش 16 کەسیان ئافرەت بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (یەکشەممە 6ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "لەماوەی ئەمساڵدا زیاتر لە 99 کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە، هەروەها 264 کەس بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون کە هەشت کەسیان بەڕەگەز ئێرانی و چوار کەسیان عەرەب بوون، هەروەها 16 کەسیان لە ڕەگەزی مێ بوون."

 

وتیشی، لەئێستادا 138 کەسیان ماونەتەوە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت و بەشێکیشیان ڕەوانەی دادگا کراون.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ڕاستە بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر لە هەرێم زیادی کردووە، بەڵام ناتوانین بڵێین ئالودەبوو زیادی کردووە، ئالودەبوو هەیە، بەڵام بەشێوەیەکی زۆر نییە."

 

سەبارەت بەو بڕە زۆرە ماددە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەردا دەگیرێت، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان باسی لەوەکرد، "ئەوەی کە دەستی بەسەردا دەگیرێت ماددەی هۆشبەر نییە، بەڵکو مەوادی دروستکردنی ماددەی هۆشبەرە و لەو ماددەیەی دەستی بەسەردا گیراوە چەند کیلۆیەک ماددەی هۆشبەری لێ دروست دەکرێت." 

 

ڕوونیشیکردەوە، ئەو ماددانەی دەهێنرێنە ناو هەرێم، مەرج نییە لێرە بفرۆشرێن، بەڵکو بەشێکیان لێرەوە ڕەوانەی ناوچەکانی خوارووی عێراق و وڵاتانی دیکە دەکرێت.