ناس كورد-
جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ئاشکرایکرد، لە سەروبەندی ئەنجامدانی پڕۆسەی کوشتنی ئوسامە بن لادن لە ساڵی 2011دا، ئەو وەک جێگیری سەرۆک، ئامۆژگاری باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکای کردووە کە ئەو کارە نەکات، چونکە ئەگەری هەیە کاریگەری هەبێت لەسەر چارەنووسی پۆستەکەی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانی کە" ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (6ی کانوونی یەکەمی 2020)، جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی دیکۆمێنتاری کەناڵی "سی. ئێن. ئێن" ئەمەریکی ئاشکرایکردوە، کاتێک جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا بووە، داوای لە ئۆباما کردووە پەلە نەکات لە ئەنجامدانی پڕۆسەی کوشتنی ئوسامە بن لادن، بۆ ئەوەی ئەوکارە نەبێتە هۆکاری مەترسی لەسەر چارەنووسی پۆستەکەی".
بایدن ئاماژەی بەوەکردووە، "ئۆباما گوێی بە ئامۆژگارییەکانی ئەو نەداوە و سور بووە لەسەر جێبەجێکردنی پلانی کوشتنی لادن، کە ئەوکات لە حەشارەگەکەی خۆی لە شاری ئەبۆت ئاباد لە باکوری پاکستان نیشتەجێبووە".
لێدوانەکەی بایدن لە کاتێکدایە کە پێشتر ئۆباما لە میانەی بڵاوکردنەوەی بیرەوەرییەکانی، ئاماژەی بەوە ڕووداوە کردووە ئەوەی خستووەتە ڕوو، کە جێگرەکەی جۆبایدن و ڕۆبڕت گیتس، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا داوایان لێکردووە پەلە نەکات لە بڕیاردان لەو بارەیەوە، تا ئەوەکاتەی دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا بە تەواوەتی دڵنیادەبن لە بوونی بن لادن لەو حەشارگەیەدا".
ئۆباما لە یادەوەرییەکانی بەرگریی لە بۆچوونی خۆی کردووە لە بارەی کوشتنی ئوسامە بن لادن ولەهەمانکاتیشدا ڕێزی لە بۆچوونەکانی بایدنیش گرتووە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە کۆمارییەکان دواترلەمیانەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، بۆچوونەکانی بایدن کە تێدایە دژ بە بڕیارەکەی ئۆبامابووە لە کوشتنی ئوسامە بن لادن، وەک ڕیکلامێک دژ بەناوبراو قۆستەوە.