گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە هەولێر پێنج کەس سوتان

بەوێنە؛ لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە هەولێر پێنج کەس سوتان

2020.12.06 - 09:50
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە هەولێر پێنج کەس سوتان

ناس کورد-

درەنگانی شەوی ڕابردوو لە پاڵاوتگەیەکی هەولێر، بەهۆی بەتاڵ کردنی سوتەمەنی ئاگرێک کەوتەوە و بەهۆیەوە پێنج کەس سوتان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاند، " درەنگانی شەوی ڕابردوو ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە ڕێگای گوێڕ لە گوندی قادریە ڕوویدا و  لەئەنجامی ئاگرەکە پێنج کەس سووتاون."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " دوای ماوەیەکی کەم ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانمان کۆنترۆل کراوە و هۆکاری ئاگرەکەش لەئەنجامی بەتاڵ کردنی سوتەمەنی بووە لە تانکەرەوە بۆ خەزان."

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو کەسانەی سوتاوون ڕێژەی سوتاوییەکان بەمشێوەیە:

 

١. هاولاتیەک تەمەن 34سال بەڕێژەی %10.

٢. هاوڵاتیەک تەمەن 33 ساڵ بەڕێژەی ،،%56.

٣. منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵ بەڕێژەی ،،%64.

٤. هاوڵاتیەک تەمەن 19 ساڵ بەڕێژەی %24.

٥.هاوڵاتیەک تەمەن 30 ساڵ بەڕێژەی %8.