گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نیشانە مەترسیدارەکانی کۆرۆنا

گرنگترین ئەو نیشانانەی کۆرۆنا کە دەبنە هۆی گیانلەدەستدان

2020.12.06 - 09:28
App store icon Play store icon Play store icon
گرنگترین ئەو نیشانانەی کۆرۆنا کە دەبنە هۆی گیانلەدەستدان

ناس کورد-

د.داهات حەوێزی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی تایبەت بە کۆڕۆنا باس لە گرنگترین ئەو نیشانانەی کۆرۆنا دەکات کە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدان و دەشڵێت، %85ی توشبووان بە سوکی نەخۆشییەکە دەگرن و نیشانەیان نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەوێزی لە فەیسبوی فەرمیی خۆی نوسیویەتی، " زۆریەی خەڵکی بە نزیکەیی %85 کە تووشی کۆڕۆنا دەبن بە سوکی دەیگرن و تووشی نیشانەکان نابن، بەڵام هەندێک لەو کەسانەی بە قورسی نەحۆشیەکە دەگرن یان ئەوانەی تەمەنیان هەیە یاخود نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە لەوانەیە لەکاتی نەخۆشیەکەیان یان دوای چاکبوونەوە تووشی هەندێ کێشەی تەندروستی بن کە پێویستی بە بەدواداچوون و چارەسەری پسپۆڕی هەیە."

 

ئەو پزیشکە پسپۆڕە ئاماژەی بەوەشكردووە، گرنگترین ئەو نیشانانەی کە توشی ئەو نەخۆشانە دەبێت کە بە قورسی حاڵەتەکەیان گرتووە و لەوانەیە ببێتە هۆی گیان لەدەستدانیان بریتین لە:

 

- هەوکردنی سەختی سییەکان و لەکارکەوتن و ئاوتێزانی سییەکان.

 

- مەیینی خوێن (خوێن خەستبونەوە) و جەڵتەی سییەکان و جەڵتەی سپڵ و گانگرینی پەلەکان.

 

- خاوبوونەوەی لێدانی دڵ و تێکچوونی کارەبایی دڵ و سستبوونی ماسولکەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ.

 

- کۆڕۆنا لەوانەیە ببێتە هۆی جەڵتەی مێشک و گەشکە و کۆنیشانەی گولیان بێری و لەبیرچوونەوە و سڕبوونی پەلەکان و پووکانەوەی ماسولکەکان.

 

- ووشکبونەوەی گورچیلەکان و لەکارکەوتنی گورچیلە و بەرزبوونەوەی ئەنزیمەکانی جگەر و تێکچوونی فرمانی غودە و کەڕووی ناودەم و برینی سەرجێگا.

 

- بەشێک لە نەخۆشەکان دوای چاکبوونەوەش هەندێک نیشانەی سوکیان دەمێنێت کە جێی ترس نیە و نیشانەی مانەوەی ڤایرۆسەکە یان دووبارە تووشبونەوە نیە، بەڵام پێویستی بەدواداچوونی پزیشکی هەیە.

 

داهات حەوێزی ئاماژەی بەوەشكردووە،  ئەم ناڕەحەتیانە زۆر جار تا سێ مانگ دوای چاک بونەوە دەمێننەوە:

 

- سەریەشە، سەرگێژخواردن، ئازاری ماسولکەکان، هیلاکی، هەناستوندی کەم و ئازاری سەر سنگ، ئارەقەکردنەوە،  بێخەوی، قژهەڵوەرین، نەمانی هەستی بۆن کردن و تامکردن، بەرز و نزمی شەکرە  و زەخت.

 

- هەندێک لە نەخۆشەکان تا سێ مانگیش دوای چاکبوونەوە پێویستیان بە چاودێری پزیشکی و پشکنینی خوێن و پشکنینی غودە و ڕێژەی هەوکردن و خەستی خوێن و ئیکۆی دڵ و ئەشیعەی تەنوری سیەکان هەیە.