گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئاوی ژێرزەوی پیس دەبێت’’

سێ بەشی عێراقییەکانی تۆڕی ئاوەڕۆیان نییە

2020.12.06 - 08:52
App store icon Play store icon Play store icon
سێ بەشی عێراقییەکانی تۆڕی ئاوەڕۆیان نییە

ناس کورد-
دەزگای ناوەندیی عێراق بۆ ئامار ڕایگەیاند، سێ بەشی دانیشتوانی عێراق بەدەست نەبوونی تۆڕی ئاوەڕۆوە دەناڵێنن و هۆشداریش دەدات لە پیسبوونی ئاو و ژینگەی ژێر زەوی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی دەزگاکە کە وێنەیەکی دەست" ناس کورد" کەوتووە (6ی کانوونی یەکەمی 2020)، "تەنها لە 34.4%ی دانیشتوانی عێراق تۆڕی ئاوەڕۆیان پێگەیشتووە، سێ بەشی دانیشتوانی بەدەست نەبوونی سیستمی ئاوەڕۆوە دەناڵێنن".


ئاماژە بەوەشکراوە، "ئاوی بەکارهاتووی ماڵان، کارەگەکان و شوێنە بازرگانییەکان کە تێکەڵە بەمادە پیسکەرەکان، ڕاستەوخۆ تێکەڵی ئاوی باران دەبێت ودەچێتە ژێر زەوی وژینگە پێس دەکات ".


هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە، "لە 92%ی دانیشتوانی شاری بەغدا خزمەتگوزاری ئاوەڕۆیان پێگەیشتووە، بەپلەی دووەم پارێزگای میسان دێت کە زیاتر لە 74% دانیشتوانەکەی خزمەتگوزاری تۆڕی ئاوەڕۆیان هەیە، و بەپلەی سێهەم پارێزگای نەجەف دێت کە لە 60%"ی دانیشتوانەکە خزمەتگوزاریی ئاوەڕۆیان پێگەیشتووە".


جەخت دەکاتەوە کە "دانیشتوانی پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار کەمترین سودمەندن لە تۆڕی ئاوەڕۆ، بە جۆرێک تەنها لە 2.3% بۆ لە 2.5%ی دانیشتوانەکەی تۆڕی ئاوەڕۆیان پێگەیشتووە".