گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شورای نێوان تورکیا و ئێران

تورکیا تەواوبوونی شورای نێوان خۆی و ئێرانی ڕاگەیاند

2020.12.05 - 23:39
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا تەواوبوونی شورای نێوان خۆی و ئێرانی ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، بۆ ڕێگریکردن لەدزەکردنی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە دیوی وڵاتی ئێرانەوە، دیوارێکیان لەنێوان سنوری هەردوو وڵات بەدرێژایی 81 کیلۆمەتر دروستکردووە و پڕۆژەکە تەواو بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی" ئەنادۆڵۆ"ی تورکی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (شەممە 5ی کانوونی یەکەمی 2020) سلێمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا، لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە، "ئەو دیوارەی کە پێش دووساڵ دەستیان بە دروستکردنی کردبوو لەسەر سنوریی نێوان وڵاتەکەی و ئێران لە بەشی خۆرهەڵات تورکیا، ئەمڕۆ تەواوبووە، دیوارەکەش درێژی  81 کیلۆمەترە، بەجۆرێک  شاری ئاگری داغ لە خۆرهەڵاتی  تورکیا بەتەواوەتی لە ئێران دادەبڕێت".

 

 سۆیلۆ ئاماژە بەوەشکردووە، " ئەو دیوارەی کە دروستمانکردووە دۆخی ئەمنیی ناوچەکە بەهێز دەکات و ڕێگری لە دزەکردنی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان  بۆ ناو خاکی تورکیا دەکات لە دیوی وڵاتی ئێرانەوە".  

 

 ماوەی 30 ساڵە پێکدادان و شەڕ لەنێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی  پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" بەردەوامە، بەگوێرەی زانیارییەکان لەو ماوەیدا نزیکەی 40 هەزار کەس لە هەردوولا تائێستا کوژراون.