گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنەى گۆڕانکارى دەستور لەسەر مادەى 140 کۆدەبێتەوە

2020.12.05 - 23:17
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى گۆڕانکارى دەستور لەسەر مادەى 140 کۆدەبێتەوە

ناس کورد- 

لیژنەى گۆڕانکارى دەستورى عێراق ئاشکرایکرد، سبەینێ شەممە جارێکى تر گفتوگۆکان لەسەر ماددەى 140 دەستپێدەکاتەوە و گفتوگۆش لەسەر بەشە بودجەی ساڵی داهاتووی پارێزگاکان دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بازنەى ڕاگەیاندنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق (شەممە 5ى کانونى یەکەمى 2020) بڵاویکردووەتەوە، لیژنەى گۆڕانکارى دەستور سبەینێ یەکشەممە 6ى کانونى یەکەم کۆدەبێتەوە و بۆ گفتوگۆکردن لەسەر مادەى 140ى دەستور.

 

ڕونیشکراوەتەوە، هەروەها لیژنەى هەرێم و پارێزگا ڕێکنەخراوەکان لە هەرێمدا میواندارى سەرجەم ئەو پاڕێزگایانە دەکات بە بەشداریکردنى لیژنەى خزمەتگوزارى و ئاوەدانکردنەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجەى تایبەت بە هەر پارێزگایەک بۆ ساڵى 2021 و پرۆژە وەبەرهێنانەکانى هەرێم و پاڕیزگا بەردەوام و نوێکان.

 

بازنەى ڕاگەیاندنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق جەختیلەوەشکردووەتەوە، هەروەها گفتوگۆ لەسەر بەڕێوەبەرایەتیەکانى پەیوەست بە پارێزگاکان و گفوگۆیەکى گشتى سەبارەت بە کێشەکانى هەر پارێزگایەک دەکرێت، سەرەڕاى ئەوەش لیژنەى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى و کۆچ و کۆچبەران میواندارى باڵیۆزى فەلەستین دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یاساى بیانیەکان.