گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ مۆر بۆ ڕێکەوتنی هەرێم و بەغدا

مامۆستایەكی زانكۆی دهۆك: رێككەوتنی هەولێر و بەغدا سێ مۆری ماوە

2020.12.05 - 22:48
App store icon Play store icon Play store icon
مامۆستایەكی زانكۆی دهۆك: رێككەوتنی هەولێر و بەغدا سێ مۆری ماوە

ناس كورد-

 مامۆستایەکی زانستە سیاسییەکان لەزانکۆی دهۆک، دەڵێت، دانوستانەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بەبێ هەڵکردنی گڵۆپی سەوزی تورکیا و ئێران و ڕوسیا سەرناگرێت و دەبێت هەردوولا پێشوەخت ڕەزامەندی ئەو وڵاتانە وەربگرن پێش ئەوەی هیچ گەڕێکی دانوستانی فەرمی ئەنجامبدەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامی ڕێکانی، مامۆستای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی دهۆک لە میانەی بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک (شەممە 5ی کانوونی یەکەمی  2020) کە " ناس کورد" بینوویەتی دەڵێت، "هیچ کێشەیەک لەنێوان بەغدا و هەولێردا نییە، بەڵام ئەوەی کێشەیە تەنها ئەوەیە دانوستانەکانیان لەلایەن تورکیا و ئێران و ڕوسیا گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵنەکراوە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەر دانوستانێکی فەرمیی نێوان بەغدا و هەولێر دەبێت پێشتر ڕەزامەندی ئەو وڵاتانەی لەسەر درابێت بۆ ئەوەی ئامانجی خۆی بپێکێت و سەرکەوتن بە دەست بهێنیت".

 

ڕێکانی دەشڵێت، " ئەگەر ئەو وڵاتانە ڕەزامەندی نەدەن لەسەر چارەسەرکردنی دۆسییە هەڵپەسێردراوەکانی  نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت دانوستانەکانیان لەڕێگە نافەرمییەکانەوە ئەنجامبدەن، کە خۆی دەبێنێتەوە لە ڕێککەوتنی سیاسی و حیزبی کە پێی دەڵین (ڕێگەی قاچاخ) کە ئەوەش بۆ قۆناغێکی کاتییە".

 

لە سەرەتای مانگی ئابی ڕابردوودا چەند گەڕێکی دانوستان لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ئەنجامدرا لەسەر پرسی ڕادەستکردنی نەوت و نیوەی خاڵە سنورییەکان بە بەغدا بەرامبەر بەوەی حکومەتی فیدراڵی  شایستە داراییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی  موچەی فەرمانبەران ڕەوانە بکات، بەڵام لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق بە پاساوی پابەندنەبوونی هەرێم بەو ڕێککەوتنە و ڕێککەوتنەکانی پێشووتر، یاسای پڕکردنەوەی کۆرتهێنانی داراییان بەبێ ڕەزامەندی کورد تێپەڕاند، ئەوەش وایکرد ناردنی موچەی فەرمانبەرنی هەرێمی کوردستان پەیوەست بێت بە پابەندبوونی هەولێر بە ڕادەستکردنی نەوت داهاتی خاڵە سنورییەکان.