گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی ڤاکسینە ڕووسییەکە

نرخی ڤاکسینە ڕووسییەکە دیاریکرا و دابەشدەکرێت

2020.12.05 - 22:31
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی ڤاکسینە ڕووسییەکە دیاریکرا و دابەشدەکرێت

 ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی ڕوسیا ڕایگەیاند،  نرخی ڤاکسینی "سپۆتنیک" کە لەلایەن کۆمپانیایەکی ئەو وڵاتەوە بەرهەمدەهێنرێت نزیکەی 27 دۆلارە و ئەمڕۆ ڤاکسینەکەیان بەسەر دەیان دامەزراوەی تەندروستیی وڵاتەکەیان دابەشکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "ڕوسیا توودەی" کە "ناس کورد" بە دواداچوونی بۆ کردووە (شەممە 5ی کانوونی یەکەمی 2020) وەزارەتی تەندروستیی ڕوسیا ڕایگەیاندووە، " ئەمڕۆ ڤاکسینی سپۆتنیک کە لەلایەن دامەزراوەی 'گامالیا'ی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا بەرهەمهێنراوە بەسەر زیاتر لە 70 نەخۆشخانە و نۆرینگەی پزیشکیی پسپۆڕ دابەشکراوە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "کارمەندانی تەندروستی، مامۆستایان و توێژەرانی کۆمەڵایەتی هاوشان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان پێشنگ دەبن لە وەرگرتنی ڤاکسینەکە، بەوپێیەی ئەو سێ چینە بەرکەوتە و تێکەڵاوی  زۆریان لەگەڵ خەڵکدا هەیە و مەترسی توشبوونیان بە پەتاکە زۆرە ".

 

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ڕوسیا، ڤاکسینی "سپۆتنیک" بە دوو قۆناغ دەدرێت بە هاووڵاتیان و نرخەکەشی 26.15 دۆلاری ئەمریکییە.

 

پێشتر تێدرۆس ئادهانۆم، سەرۆکی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی وتی، " نابێت خەڵک لە خۆپارێزی سارد ببنەوە، ئێستاش هەندێك سیستەمی وڵاتان لەژێر گوشاری زۆردان و ئەو پەتایە  کۆتایی نەهاتووە کە زیاتر لە ملیۆنێك و 500 هەزار کەسی کوشتووە، ئابوری وڵاتانی تێكداوە و ژیانی خەڵکی گۆڕیوە".

 

 لەئێستادا بەریتانیا وەک یەکەم وڵات بەکارهێنانی پێکوتەی کۆرۆنای کۆمپانیای فایزەر-بیۆنتێكی پەسەند کردووە، ئەمەش هیوای لای کۆمەڵێك خەڵک و وڵات دروستکردووە.