گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامۆزایەکی نەوشیروان مستەفا

ئامۆزایەكی نەوشیروان مستەفا: با گۆڕان لێدوان نەدەن، بەدەست بارزانییەكانە

2020.12.05 - 22:18
App store icon Play store icon Play store icon
ئامۆزایەكی نەوشیروان مستەفا: با گۆڕان لێدوان نەدەن، بەدەست بارزانییەكانە

ناس کورد-

مەحمود ڕەزا ئەمین، پەرلەمانتارى خولى پێشووى پەرلەمانى عێراق و ئامۆزاى نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری کۆچکردووى بزوتنەوەى گۆڕان دەڵێت، تکایە گۆڕانەکان لێدوان مەدەن بڕیار لاى ئێوە نییە و لاى بارزانییەکانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەحمود ڕەزا ئەمین لە هەژماری خۆى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک (شەممە 5ى کانونى یەکەمى 2020) بڵاویکردوەتەوە، سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر بۆ بزوتنەوەی گۆڕان باشترە چ دەزگا حزبییەکانی و چ وەزیرەکانی قەت لێدوان نەدەن.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، "چونکە یەکەم ڕێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لە هەرێم بەدەست کەس نیە بە دەست فیگەرەکانی بنەماڵەی بەرزانی نەبێ، چ ئەوانەی لەناو دەزگاکانی حوکمڕانیدا پۆستی باڵایان هەیە چ سەرۆکی پارتی و بارەگای بەرزانى."

 

ئەو ئامۆزایەى نەوشیروان مستەفا سەبارەت بە خاڵى دووەم دەڵێت، "رێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و جێبەجێنەکردنی نە نوێیە و نە جارو دووجارە، بەڵکو لە ساڵی 2011 وە لە هەموو قانونەکانی موازەنەدا هەتا قانونی موازەنەی 2019، جگە لە 2014 کە قانونی موازەنەی تیا نەبوو، ڕێککەوتن لە نێوان هەولێر و بەغدایا هەبووە."

 

جەختیلەوەشکردووەتەوە، "ئەمە بێجگە لە ڕێککەوتنە سیاسییەکان کە ژمارەیان لە ژمارەی رێکەوتنە قانونیەکان زیاتر نەبێ کەمتر نیە، بەڵام ئەو لایەنەی کە هەموو جارێ ڕێکەوتنەکەی پێشێل کردوە هەولێر بووە نەک بەغدا."


مەحمود ڕەزا هێماى بۆ ئەوەشکردووە، "ئەمەش هۆیەکی سادە و زانراوی لە پشتە، ئەویش ئەوەیە کە قومارەکانی بنەماڵەی بەرزانی، سامانی نەوتی لە دەست هەولێرا نەهێشتووە، چووەتە دەستی تورکیا و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت، تکایە کادران و وەزیرەکانی گۆڕان لەوە زیاتر باری شانی بزوتنەوەکە قورس مەکەن و لەسەر قەیرانی موچە و سیاسەتی نەوتیی هەرێم و ناکۆکیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لێدوان مەدەن، چونکە چارەسەری هیچیان نە بەدەست ئێوەیە و نە بەدەست بزوتنەوەکەتانە."