گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پرسی لۆگۆی تاکسییەکان

بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوە: پێدانی لۆگۆی تاکسییەکان دەستی پێکردووەتەوە

2020.12.05 - 21:53
App store icon Play store icon Play store icon
بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوە: پێدانی لۆگۆی تاکسییەکان دەستی پێکردووەتەوە

ناس کورد- کاروان مەحمود 

بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوە لەوەزارەتی گواستنەوە ڕەتیدەکاتەوە هیچ داواکارییەک بۆ ڕاگرتنی لۆگۆی تاکسی ئاڕاستەی وەزارەتەکەیان کرابێت و دەشڵێت، پرۆسەکە لەسەرجەم پارێزگاکان دەستی پێکردووەتەوە، بەڵام بە سستی بەڕێوەدەچێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەڵاح جەوهەر، بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوە لەوەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان (شەممە 5ی کانونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "پێدانی لۆگۆی تاکسییەکان لە ئیستادا لەسەرجەم پارێزگاکان دەستیپێکردووەتەوە و هیچ داوکارییەکیش بەفەرمی بەدەستمان نەگەیشتووە بۆ ڕاگرتنی پێدانی لۆگۆ."

 

باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا پرۆسەی پێدانی لۆگۆ تاڕادەیەک بە سستی بەڕێوەدەچێت، ئەوەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.

 

پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی وەزارەتی ناوخۆوە بڕیاریدا کاری تاکسییەکان ڕێکبخاتەوە و بەشێكی زۆر لەو کەسانەی موچەخۆری حکومەتن، ڕێگەیان پێنەدرێت کاری شۆفێری تاکسی بکەن، بەمەبەستی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ ئەو کەسانەی موچەخۆر نین. 

 

سەڵاح جەوهەر جەختی لەوەشکردەوە، وادەیەک بۆ شۆفێرانی تاکسی هەیە تاوەکو لۆگۆی پارێزگاکان وەربگرن، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی ئەم دۆخەوە کەمێک پرۆسەکە سست بووە.