گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەستپێکردنی خوێندنی قۆناغی یەکەم

زانکۆى سلێمانى کاتى دەستپێکردنى خوێندنى قۆناغى یەکەمى ڕاگەیاند

2020.12.05 - 21:26
App store icon Play store icon Play store icon
زانکۆى سلێمانى کاتى دەستپێکردنى خوێندنى قۆناغى یەکەمى ڕاگەیاند

ناس کورد- 

کۆلێژى زانستە مرۆڤایەتییەکانى زانکۆى سلێمانى ئاشکرایکرد، ڕۆژی یەکشەممە 6ى کانونى یەکەمى 2020 خوێندن لە کۆلێژەکەیان بە شێوەى ئاوێتە بۆ قۆناغى یەکەم دەستپێدەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆلێژى زانستە مرۆڤایەتییەکانى زانکۆى سلێمانى لە ئاگادرارینامەیەکدا (شەممە 5ى کانونى یەکەمى 2020) بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی وەرگیراو لە بەشەکانی کۆلێژەکەیان دەکەنەوە لە سبەی یەکشەممە 6ی کانونی یەکەمی 2020 خوێندن دەستپێدەکات و بە شێوازی ئاوێتە دەبێت.

 

کۆلێژەکە لینکى فۆڕمێکیشى بڵاوکردووەتەوە و داواى لە خوێندکاران کردوە کە پڕیبکەنەوە بە مەبەستى دروستکردنى کڵاسەکان و چەند داواکاریەکیشى بۆ دروستکردنى فۆڕمەکە خستووەتەڕوو، کە ئەمە لینکەکەیەتی: کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان