گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

لەبارەی مانگرتنی زیندانیانی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدرێت

2020.12.05 - 21:19
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی مانگرتنی زیندانیانی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-کاروان مەحمود 

ئەندامێکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان دوای بەدواداچوونی لەگەڵ بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی هەولێر رەتیکردەوە، زیندانییەکان مانگرتنیان گرتبێت و دەشڵێت، ژمارەی ڕاگیراوانی چاکسازی گەورانی هەولێر دوو هێندەی توانای بیناکەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەبارەت بە دەنگۆی مانگرتنی زیندانیانی چاکسازی گەورانی هەولێر، شادی نەوزاد، ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان (شەممە 5ی کانونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "لەبارەی مانگرتنی زیندانیانی چاکسازی گەورانی هەولێر بەدواداچونم کردووە و بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی هەولێر رەتیکردووەتەوە ئەمڕۆ مانگرتن لە چاکسازی گەوران ڕوویدا بێت."

 

باسی لەوەشکرد، "بەپێی بەدواداچوونەکانی پێشتری لیژنەکەمان لە پەرلەمانی کوردستان، چاکسازیی گەورانی هەولێر کێشەی زۆری ژمارەی راگیراوان و بچوکی بیناکەیان هەیە کە بەجۆرێکە ئەو ژمارە راگیراوانە دوو هێندەی توانای بیناکەیە." 

 

ئاماژەی بەوەشكرد، کێشەیەکی دیکەی زیندانییان ئەوەیە لە ئێستادا بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ڕێگە نادرێت هیچ کەسێک سەردانی چاکسازییەکە بکات.