گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کشانەوەی ئەمەریکا لە عێراق

نهێنی کشاندنەوەی ژمارەیەک کارمەندى باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق ئاشکراکرا

2020.12.05 - 21:04
App store icon Play store icon Play store icon
نهێنی کشاندنەوەی ژمارەیەک کارمەندى باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق ئاشکراکرا

ناس کورد-

بەرپرسانى ئەمریکى ئاشکرایانکردووە، واشنتۆن بڕیاریداوە باڵیۆزخانەکەى لە عێراق بە تەواوەتى دانەخات و لەبرى ئەوە ژمارەیەک لە کارمەندەکانى بکشێنێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى وۆڵ ستریت جۆرناڵ (شەممە 5ى کانونى یەکەمى 2020) لەزارى چەند بەرپرسێکى ئەمریکییەوە بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانى ئەمریکا بڕیاریانداوە باڵیۆزخانەى وڵاتەکەیان لە بەغدا بە تەواوەتى دانەخەن، وەک ئەوەى پێشتر مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى باسى لێوەکرد.

 

بەپێى وتەى ئەو بەرپرسانە، کشانەوەى بەشێک لە کارمەندانى باڵیۆزخانەکە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم ساڵیادى بۆردومانەکەى ئەمریکا کە تێیدا قاسم سولەیمانى فەرماندەى پێشووى فەیلەقى قودسى ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس لە شارى بەغدا کوژران، ترسى ئەوە هەیە لەو ساڵیادەدا ئێران یاخود گروپە چەکداریەکان بیانەوێت تۆڵە بکەنەوە.

 

جەختیان لەوەشکردووەتەوە، بڕیارى کشانەوەکە لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا لە کۆبوونەوەى لیژنەى هەماهەنگى سیاسەتەکان لە ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى دراوە.

 

وۆڵ ستریت جۆرناڵ هێماى بۆ ئەوەشکردووە، نازانرێت ژمارەى ئەو کارمەندانەى دەکشێنرێنەوە چەندن، بەڵام ژمارەى ئەوانەى لە باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا کاردەکەن هەزارانن.