گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارییەک سەبارەت بە نێرگەلە

قائیمقامیەتی سلێمانی سەبارەت بە نێرگەلەی کافتریاکان هۆشدارییەک دەدات

2020.12.05 - 20:01
App store icon Play store icon Play store icon
قائیمقامیەتی سلێمانی سەبارەت بە نێرگەلەی کافتریاکان  هۆشدارییەک دەدات

ناس کورد- 

قائیمقامیەتی سلێمانی سەبارەت بە نێرگەلە لە کافتریان هۆشدارییەک دەدات و دەڵێت، مەترسى گواستنەوەى نەخۆشى لێدەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قائیمقامیەتی سلێمانی (شەممە 5ى کانونى یەکەمى 2020) لە زارى لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردسوەتەوە، "ئاگاداری سەرجەم کافتریا و کۆفی شۆپەکان دەکەینەوە لە دوای کێشانی نێرگەلە پێوستە ئاوی شوشەی نێرگەلەکە بگۆڕن، چونکە مەترسی گواستنەوەی ڤایرۆس و میکرۆبى لێدەکرێت."

 

رونیشیکردوەتەوە، لەڕێی فوکردن بە سۆندەکە و هەڵمژینی دوکەڵی نێرگەلەکەوە ڤایرۆس و میکرۆب دەگوازرێتەوە، ئەو شوشەیە و ئاوەکەی ناوی و دەبێت بە ناوەندێک بۆ بەزیندوو هێشتنەوە و گەشەکردنیان و گواستنەوەی ۆناو لەشی کەسێکی دیکە."

 

لەشکر حەمید، هێماى بۆ ئەوەشکردوە، یەکێک لە مەرجەکانی کردنەوەی شوێنەکانی نێرگەلە کێشان بەکارهێنانی "سۆندە"ی سەفەرییە کە تەنها یەکجار و بۆ یەک کەسی نێرگەلەکێش بەکاربهێنرێت، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر.

 

جەختیلەوەشکردوەتەوە، پابەندبوون بە مەرجەکانی تەندروستی و رێکارەکانی خۆپارێزی یەکێکی ترە لە بنەماکانی کاکردنی کافتریا و شوێنەکانی کێشانی نێرگەلە، بۆیە پێویستە رۆژانە "قاعیدەی" نێرگەلەکان و هەموو ئەو پێداویستیانەی ڕۆژانە بەکاریدەهێنن بشۆردرێن و بەشێوەیەکی تەندروست پێشکەش بە بەکارهێنەران و نێرگەلە کێشان بکرێت.