ناس کورد - هەڤاڵ غالب
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش برینداربوو کە هەردووکیان برای یەکترن .
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شەریف ڕەحیم، وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، " " کاتژمێر 4:30ی خولەکی ئێواری ئەمڕۆ لە گەڕەکی قادرکەرەمیەکانی ناحیەی شۆڕش بەهۆی ڕووداوی تەقەکردنەوە کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش برینداربوو کە هەردووکیان برای یەکترن ."
وتیشی، " کوژراوەکە تەمەنی 34 ساڵە و دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە و بریندارەکەش تەمەنی 20 ساڵە و دوای چارەسەری سەرەتایی لە نەخۆشخانەی چەمچەماڵ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە."
بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد ڕووداوەکە لەنزیک نەخۆشخانەی شەهید سەید جەوهەر لە ناحیەی شۆڕش بووە و ئەو دوو برایە ؛ە ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان دا بوون و تەقەیان لێکراوە، هۆکارەکەشی کێشەی کۆمەڵایەتی بووە .
لەلایەکی دیکەوە سامان عەلی، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرێتی پۆلیسی چەمچەماڵ بە "ناس کورد"ی راگەیاند، ئەو کەسانەی تەقەیان کردووە دوو کەس بوون و هەڵاتوون و تائێستا دەستگیر نەکراون.