گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هیچ وەزیرێکیان نەبینیوە’’

پەرلەمانتارێک: رێککەوتن لەنێوان هەرێم و بەغدا نەکراوە

2020.12.05 - 15:23
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک: رێککەوتن لەنێوان هەرێم و بەغدا نەکراوە

ناس كورد-

 

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، شاندى هەرێم هیچ رێککەوتنێکى لەگەڵ بەغدا نەکردووە و ئەوەى لەو بارەیەوە سابدەکرێت بۆ ئەوەیە پارتى بگەڕێتەوە دانیشتنەکانى پەرلەمان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرکەوت شەمسەدین (5ى کانوونى یەکەمى 2020) بە "ناس کورد" ى راگەیاند، شاندەکەى هەرێم هیچ وەزیرێکیان نەبینیوە و تەنها لەگەڵ شاندى تەکنیکى عێراق کۆبوونەتەوە.

 

وتیشى شاندەکەى عێراق باسیان لەوەکردووە کە ئەوان هیچ کێشەیەکیان نییە لەسەر بنەماى رێککەوتنەکانى پێشوو لەبارەى رادەستکردنى 250 هەزار بەرمیل نەوت، بەڵام هیچ رێكکەوتنێک لەو بارەیەوە نەکراوە.

 

سەرکەوت شەمسەدین باسى لەوەشکرد، ئەوە تەنها پاساوێکە بۆ ئەوەى فراکسیۆنى پارتى بگەڕێتەوە بۆ دانیشتنەکانى پەرلەمان و بڵێن دواى رێککەوتن گەڕاونەتەوە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتر ڤیان سه‌بری‌، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق بە میدیای حزبەکەى ڕاگه‌یاند، حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و حكومه‌تی‌ عێراق له‌سه‌ر بودجه‌ی‌ ساڵی‌ داهاتوو ڕێككه‌وتن.    

  

هاوکات ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای سەر بە سەرۆکى حکومەتی هەرێمی کوردستانی وتووە، "ھەولێر و بەغدا لەبارەی بودجەی 2021 گەیشتوونەتە رێككەوتنی سەرەتایی".    

  

وتیشی، "رێككەوتنەكە ھەر وەك پێشووە، كە ھەرێمی كوردستان 250 بەرمیل نەوت و نیوەی داھاتی گومرگەكان دەداتە بەغدا، گرنگ ئەوەیە ئەم رێككەوتنە دەخرێتە نێو پڕۆژە بودجە، چونكە پێشتر ھیچ شتێكی لەمشێوەی ھەرێمی كوردستان لە پڕۆژە بودجەكەدا نەبوو".