گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ئێران وەڵامى تۆمەتەکانى دەستوەردان لەناکۆکى گروپە چەکدارەکانى عێراق دەداتەوە

2020.12.05 - 15:08
ئێران وەڵامى تۆمەتەکانى دەستوەردان لەناکۆکى گروپە چەکدارەکانى عێراق دەداتەوە

ناس کورد-

 

باڵیۆزى ئێران لە عێراق وەڵامى تۆمەتەکان لەبارەى دەستوەردان لەناکۆکى گروپە چەکدارەکان لە عێراق دەداتەوە و دەڵێت گروپە چەکدارەکان لەگەڵ بۆچونى ئەواندان لەبارەى کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا.

 

ئیرەج مەسجدى باڵیۆزى ئێران لەعێراق (5ى کانوونى یەکەمى 2020) لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسە فەرمییەکانى ئێران کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاندووە، دواى کوژرانى قاسم سولەیمانى و ئەبو مەهدى موهەندیس هێزە بەرخۆدانکارەکانى عێراق ناڕەحەتن لەئەمەریکا.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، ناڕەزایەتى ئەو هێزە بەرخۆدانکارانە ڕوون و دیاریکراون و بەئاشکرا دەریاننەبڕیووە، ئەوەش هەڵویستى ئەو گروپانەیە و ئێرانیش هەڵویستى ئاشکرا و یەکلاکەرەوەى هەبووە و دوبارەى دەکاتەوە کە کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکایە لەتەواوى ناوچەکە.

 

مەسجدى دەڵێت "ئێمە ئامانجمان ئەوە نییە دەستوەردان لەکارووبارى ناوخۆى عێراقدا و وڵاتانى تردا بکەین، بەڵام ئۆقرەیى عێراق و ناوچەکە دەبێت خودى ئەو وڵاتانە دابینى بکەن".

 

دەشڵێت "ئێمە هەموو لایەنە سیاسى و گروپەکانى بەرخۆدانکارى عێراقى و کوردییەکانمان ڕاسپاردووە لەگەڵ حکومەتى عێراقدا بگونجێن و هاریکارى یەکبن بۆ خزمەتى خەڵکى، ئەگەریش بیرۆبۆچونێکیان لێکتر جیاوازبوبێت ئەوا کارى ئێران نیە دەستوەردانى تێدا بکات، بانمونەیەک باس بکەم، ئایا ناکۆکى لەنێوان لایەنە شیعە سیاسیەکاندا نیە؟ ئایا هیچ ناکۆکیەک لەنێوان لایەنە کوردییەکاندا نیە..؟ ئایا هیچ ناکۆکیەک لەنێوان هەرێم و بەغدادا نیە..؟ ئەوانە هەموو ڕوداو و ناکۆکى سروشتین".