گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ یەکەمجار

چین ئاڵاکەى لەسەر مانگ چەقاند

2020.12.05 - 14:56
چین ئاڵاکەى لەسەر مانگ چەقاند

ناس کورد-

 

ناوەندى گەشتە ئاسمانییە نیشتیمانییەکانى چین "CNSA" ڕایدەگەیەنێت بۆ یەکەمجار مانگى دەستکردنى چینى "Chang'e-5" لەسەر مانگەوە وێنەى ئاڵاى چینى بۆ سەر زەوى گواستووەتەوە.

 

بەپێى ڕاگەیەنراوى ناوەندەکە کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە (5ى کانوونى یەکەمى 2020)، پێش گەڕانەوەى مانگە دەستکردەکە، ئاڵاى نیشتمانى چینى لەسەر مانگ هەڵکردووە و ئاڵاکەش لەمادەیەک دروستکراوە کە کێشى ئەو مادەیە تەنها 12 گرامە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ڕۆژى 24ى تشرینى دووەم، چین مانگێکى دەستکردى ڕەوانەى مانگ کردووە و بڕیاریشە لەسەر مانگ سامپڵ لەخۆڵەکەى وەربگیرێت و بگەڕێتەوە سەر زەوى و گەشتەکەشى 23 ڕۆژى پێدەچێت.

 

ڕۆژى سێ شەممەى ڕابردووش تەلەفزیۆنى چین ڕایگەیاند،  مانگى دەستکردى تشینگ -5 ى چینى گەیشتەوە سەر زەوى و گەشتەکەى سەرکەوتوو بوو بۆ چەند ناوچەیەکى سەر مانگ بەمەبەستى کۆکردنەوەى سامپڵى خۆڵ لەسەر مانگ.