ناس کورد-
بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند، ئەگەرەکان بەو ئاڕاستەیەن ئەم هەفتەیە یان سەرەتاى هەفتەى داهاتوو کۆبوونەوەى سێ قۆڵى لەنێوان بزوتنەوەکە و پارتى و یەکێتى بەڕێوەبچێت.
دلێر عەبدولخالق رێکخەرى ژورى رۆژنامەوانى بزوتنەوەى گۆڕان لەدواى کۆتایی کۆبوونەوەى هاتنى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەکە بە رۆژنامەنوسانى راگەیاند، کۆبونەوەى سێ قۆڵى راشکاو دەبێت و پێکەوە دادەنیشن بۆ قسەکردن لەسەر بژێوى خەڵک و دۆزینەوەى چارەسەر بۆ کێشەکان.
وتیشى "ئێمە لەگەڵ ئەوەداین هێزەکانى دیکەش لە پرسە نیشتیمانى و نەتەوەییەکان هاوبەشیان پێبکرێت و بۆچونیان وەربگیرێت".
دلێر عەبدولخالق باسى لەوەشکرد، گۆڕان لەگەڵ هەموو خۆپیشاندانێکى ئاشتیخوازانەدایە و داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکەن توندوتیژى بەرانبەر خۆپیشاندەران بەکارنەهێنێت.