گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

گۆڕان رونکردنەوە لەسەر رێککەوتنى هەرێم و بەغدا دەدات

2020.12.05 - 13:31
گۆڕان رونکردنەوە لەسەر رێککەوتنى هەرێم و بەغدا دەدات

ناس کورد-

 

بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند، هەردوو وەزارەتى دارایی هەرێم و بەغدا لەرووى هونەرییەوە رێککەوتوون و دەبێت لە بودجەى ساڵى داهاتوو جێگیربکرێت.

 

دلێر عەبدولخالق رێکخەرى ژورى رۆژنامەوانى بزوتنەوەى گۆڕان لەدواى کۆتایی هاتنى کۆبونەوەى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەکە بە رۆژنامەنوسانى راگەیاند، وەزارەتى دارایی هەرێم و وەزارەتى دارایی عێراق لەرووى هونەرییەوە رێککەوتوون.

 

وتیشى "ئەوەى دەمێنێتەوە پەیوەندى بە هەندێ رێکارى ئیدارییەوە هەیە لە ئەنجومەنى وەزیرانەوە کە جێى بکرێتەوە لە پڕۆژەى بودجەى 2021".

 

دلێر عەبدولخالق باسى لەوەشکرد، بەرلەوەى هەموو هێلکەکان بخرێنە سەبەتەى رێککەوتنەوە لەگەڵ بەغدا پێویستە بەو پارەیەى لەبەردەستە ئیدارەى دۆخەکە بکرێت.

 

پێشتر ڤیان سه‌بری‌، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق بە میدیای حزبەکەى ڕاگه‌یاند، حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و حكومه‌تی‌ عێراق له‌سه‌ر بودجه‌ی‌ ساڵی‌ داهاتوو ڕێككه‌وتن.  

  

هاوکات ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای سەر بە سەرۆکى حکومەتی هەرێمی کوردستانی وتووە، "ھەولێر و بەغدا لەبارەی بودجەی 2021 گەیشتوونەتە رێككەوتنی سەرەتایی".  

  

وتیشی، "رێككەوتنەكە ھەر وەك پێشووە، كە ھەرێمی كوردستان 250 بەرمیل نەوت و نیوەی داھاتی گومرگەكان دەداتە بەغدا، گرنگ ئەوەیە ئەم رێككەوتنە دەخرێتە نێو پڕۆژە بودجە، چونكە پێشتر ھیچ شتێكی لەمشێوەی ھەرێمی كوردستان لە پڕۆژە بودجەكەدا نەبوو".