ناس کورد-
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق بە میدیای حزبەکەى ڕاگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی داهاتوو ڕێككه‌وتن.
هاوکات ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای سەر بە سەرۆکى حکومەتی هەرێمی کوردستانی وتووە، "ھەولێر و بەغدا لەبارەی بودجەی 2021 گەیشتوونەتە رێككەوتنی سەرەتایی".
وتیشی، "رێككەوتنەكە ھەر وەك پێشووە، كە ھەرێمی كوردستان 250 بەرمیل نەوت و نیوەی داھاتی گومرگەكان دەداتە بەغدا، گرنگ ئەوەیە ئەم رێككەوتنە دەخرێتە نێو پڕۆژە بودجە، چونكە پێشتر ھیچ شتێكی لەمشێوەی ھەرێمی كوردستان لە پڕۆژە بودجەكەدا نەبوو".